[soliloquy slug=”venice-biennale”]

روئیا دیسانەوە بەرپرسیارێتی ژووری نیشتمانیی عێراق لە (56)ەمین فستیڤاڵی ڤێنیس بیەنالێی لە مایسی 2015 پێسپێردراوە. فیلیپ ڤان کاوترن، بەڕێوەبەری هونەری مۆزەخانەی S.M.A.K بۆ هونەری هاوچەرخ لە شاری گێنت لە بەلجیکا لەلایەن روئیاوە بۆ سەرپەرشتیاری ژوورەکە دەستنیشاکراوە بۆئەوەی شوناس و کولتوری دەوڵەمەندی عێراقی تێدا نمایشبکرێت. ڤان کاوترن ئێستا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ کۆمەڵێك هونەرمەندە سەر بە بوارە جیاجیاکان و پاش گەشتێکی رێکخراو لەلایەن روئیاوە بۆ عێراق، تێڕوانینی کۆتایی خۆی بۆ پێشانگاکە فۆرمەلە دەکات. لەساڵی 2013دا، روئیا بەرپرسیارێتی ژووری نیشتمانی عێراقی لە (55)ەمین فستیڤاڵی ڤێنیس بیەنالێدا پێسپێردرا کە پێشانگایەکە بووە جێی ستایشی بەرفراوان و تێیدا کار و بەرهەمەکانی 11 هونەرمەندی نیشتەجێی عێراق و کوردستان نمایشکرا.

Adjusted-Logo's


Notice: WP_Query was called with an argument that is deprecated since version 3.1.0! caller_get_posts is deprecated. Use ignore_sticky_posts instead. in /srv/app/ruyatemp/htdocs/cms/wp-includes/functions.php on line 4652