مێژوونوسی بیناسازی سیسیلیاپیەری توانی کار لەسەر کۆمەڵێک کاری فۆتۆگرافی لەتیف عانی بکات کە تۆمارکردنی سالانی پەنجاکان و شەستەکانی بەغدایە کاتێک بەغدا وەک شارێکی مۆدیرنی عێراقی لەگەشەکردن و فراوانبووندا بوو. پیەری لێکۆڵەرێکی سەر بە دەزگای فەرەنسییە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاسیای نزیک، هاوکات نوسەری کتێبی ” بەغدا: بونیادنانی پایتەختێکی مۆدێرن لە ١٩١٤ تا ١٩٦٠” کە لە ٢٠١٥دا بڵاوی کردووەتەوە، هەروەها لە ٢٠٠٣ کتێبی ” Baghdad Arts deco ” ی بڵاوکردەوە. دوای ئەو کارانە لەتیف عانی بوو بە براوەی خەلاتی شازادە کلاوس بۆ ساڵی ٢٠١٥.
وێنەی ژمارە١
مەیدانی تەحریر. ١٩٦١، بەغدا
من بۆ یەکەم جار نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوپێش بە کارەکانی لەتیف عانیم ئاشنابووم، کاتێک دەستم کردبوو بە گەڕان و لێکۆڵینەوە لە بیناسازی مۆدێرنی شاری بەغدا. من لە دەزگای عەرەبی بۆ وێنە لە بەیروت داوا سی نوسخەم لەکارەکانی ئەو کرد، بۆ ئەوەی هاوکاریم بکەن لە کاتی گەڕان و لێکۆڵینەوەکانمدا سەبارەت بەم شارە مۆدێرنە و بەتایبەت لەکاتی فراوانبوونیدا ئەوکاتەی پێترۆل لەگەشەکردندا بوو لەسالانی پەنجاکانی سەدەی رابردوودا. بەشێکی گەورەی کارەکانی ئەو کە من دواتر کارم لەسەر کرد، پێش ئەوەی دەستم بە کارەکانی دیکەی رابگات، وێنەیەکی رەش و سپی بوو بوو بە کامێرای Rolleiflex 6×6 ، مێژووەکەی بۆ سالانی پەنجاکان دەگەڕێتەوە، هی ئەوکاتەیە کە لەسەردەمی پادشایەتیدا کاری لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی عێراقیدا کردووە، بەشێکی دیکەشیان کەشوهەوای ناوشار بوو لەسالانی شەتسەکاندا، کاتضێک کاری لەگەڵ وەزارەتی راگەیاندنی عێراقیدا کردووە.
ئەوە کە هەر لە یەکەمین ساتەوە بەبیری ئەو کەسەدا دێت کە سەیری کارەکان دەکات، ئەوەیە هوەنری ئاوێتەبوون دەبینیت، ئەو فۆتۆگرافەرە لە تازەترین هەڤپەیڤینیدا دەڵێت ، دەرەنجامی کۆتایی هەمیشە لە مێشکیدا دەبینێت لەوکاتەی کە وێنەکان دەگرێت. لەراستیدا هەر وێنەیەک لەو وێنانەی لێهاتووی ئەو نیشاندەدات لە هونەری چوارچێوەییدا. ئەم شتە لە بەشیکی زۆری وێنەکانی ئەودا دەردەکەوێت کە وەک شانۆیەک هێڵی ناوەندی کارەکان دەکێشێت، وەک وێنەی بەنداوەکانی کوت، یان وێنەی فورات، یان وێنەی مۆنۆمێنتی ئازادی جەواد سەلیم و رەفعەت چادرچی لە مەیداینی تەحریر لە بەغدا، یان وێنەی پێشبڕکێی بازدان لە موسڵ، یان تەنانەت وێنەی بەلەمەکانی پردی سەر رووباری دیجلە. لە نموونەیەکی دیکەدا ئاسۆیەکی دیمەنە سروشتییەکانی نزیک رووبارێک، کە لە پێشەوەیدا پەرژینێک لە هێڵی چەماوەی سێ دارخورما دەبینرێت، هەموو ئەوانە هێشتا دەرەنجامەکانیان ناهەاتووەتە بەردەست، هەریەکە لەوانە ئاوێتەکردنێکی کاری فۆتۆگرافییە کە ئاماژەلکان تێیایندا چڕتربوونەتەوە جا لە کاری وێنگرتندا بێت یان لە روە ئاسۆییەکەی ئان ئاماژە جوڵاوەکان.
ئەم هونەری ئاوێتەکردنە بەهۆی بەهێزبوونیەوە بە وێنەی رەش و سپی لەرێگی کارپێکدنی بەراوردکارییەوە لە رووناکی و سێبەردا زیاتر بەهێزبووە. من ئەم شێوە شەشپاڵۆییانەم لە زەینی خۆمدا وەک وێنەکێشان و نەخشەی بیناسازیدا داناوە، کە دەتوانن دەستنیشانی خەسڵەتی وێنەی فۆتۆگرافی بکەن بۆ ناوچەیەکی تاز، کە لەهەردوو بەری رووباری دیجلەدا بونیادنراون. ئەم دانانە ئەندازەییە بەتەنیا بۆ جوانکاری و ئێستێتیکا نییە، ئەمە نیشاندانەوە ئەو کارەیە کە لە شوێنە پیشەازییەکاندا لە بیناسازیدا دوبارە دەبێتەوە، لە هەمان کاتیشدا لەوکاتەدا پایتەخت دەچووە قۆناغێکی گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونەوە بەرەو گەرەبوون بوون بە میترۆپۆل، هاوکات توانای هەڵگرتنی ژمارەی زیاتری دانیشتوانی هەبوو، هەروەها لەڕووی ئاسوودەیی و شوێنی ژیانکردنەوە بەشیوەیەک گونجاو بێت بۆ چینەکانی ناوەراست و چینی کارکەریش بەردەوام لە فراوانبووندا بوو.
لەنێوان هەموو باڵەخانە تازەکانی ئەوکاتەدا ، بانکی رافیدەین، کە تازە لەلایەن فلیپ هیرست ئەندازیاری بەریتانیەوە تەواو کرابوو، دەتوانی بەرجەستەبوونێکی تەواو رەسەن نیشان بدات. رووە درێژ و شێوە کەشتییەکەی ئەو باڵەخانەیە ئاوازێکی ئاشکرا و روونی دەهێن لەگەڵ چوار لاتەنیشتی ستوونی بۆ پاراستن لە تیشکی خۆر. لەتیف عانی ئەوانە چەند جارێک بەکارهێنابوو، جا لە رووەکانەوە بووبێت بۆ گرتنی وێنەی ” زەریای بانە تەختەکان” لەڕووی رەسافەوە، کە لەوێوە وادەردەکەوت وەک ئەوەی بانکەکە لەناوەڕاستی رووبارەکەدابێت یان بەشێک بێت لە پێکهاتەکەی بە هونەرێکی گرافیکی ئاوێتەکردنی بەهێز.
فۆتۆگرافەرە ” وێنەگرەکە” کاری دۆکیومێنتارییەکەی زۆر بە جیددی ەرگتبوو، وەک خۆشی دەڵێت ئەو هەستێکی بەهێزی بەرپرسیاریەتی هەبوو بەرامبەر بە کارەکانی. ئەو هەستی بە ئەرکێک دەکرد ئەویش ” پاراستنی هەموو ئەوانە بوو کە دەیبینی”. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر وێنەیەک جا ئەگەر دیمەنی رێگاکان بێت کە دەیبەستێت بە باخەکانی دارخوورماوە لەگەڵ شوێنەکانی نیشتەجێبوون ، یان دیمەنی کارگە تازەکان بێت لەگەڵ ئامێرە نوێ و ئاڵۆزەکاندا یان بازاڕە داپۆشراوەکانی بەغدا بێت بە هێل و ئاماەکانی کارەبا، بۆ ئەو هەموو ئەوانەش بەشێک بوون لە مۆدێرنەی عێراقی لەو کلاتەدا لەگەڵ ئەم کارەیدا تۆماری دەکردن. ئەو تازەگەرییەی کە دەبایە پێیدا تێپەڕببێت، کە بەخۆی شانازییەک بوو، هەوڵێک بوو بۆ پێکەوەگرێدانی شکۆ و داهێنان، بەدوای ئەوەدا دەگەڕا هەموو ئەو ئاڵۆزییانە تێبپەڕێنێت کە لەناو کۆمەڵگەی عێراقیدا بوونیان هەبوو. تەننەت پێش شۆڕشی ساڵی ١٩٥٨، بەشێکی زۆری ئەم وێنانە لە تۆمارە فەرمییەکاندا بەکارهاتوون و لە پێشخستنی عێراقی نوێدا سودیا لێوەرگیراوە، لەپێناو چالاکی و بونیاد و وەبەرهێنان و پەروەردە و پرسەکانی دیکەی وەک باوەڕبوون بە رۆڵی ژنان و هەموو ئەو دروشمانەدا کەڵکی لێوەرگیراوە کە وڵاتێکی لاو باوەڕی پێیەتی، وڵاتێکی خاوەن سامان نەک تەنیا بە رابردوو یان شارستانیەت بەڵکو بە بوونی بەڵێن لەپێناو داهاتوودا: تازەگەری ” مۆدێرنە” ی دوضێنی، مۆدێلێک بۆ داهاتووی عێراق.
ئەم وێنانە وێنەی دەگمەنن. یەکەم لەبەرئەوەی ئەوان عێراقێکیان تۆمارکردووە کە ئێستا بوونی نەماوە، بەڵام دیسان هەر لەبەرئەوەش کە زۆربەی ئەو وێنانەی لە ئارشیفی حکومەتدا هەبوون لەساڵی ٢٠٠٣ رووبەڕووی تاڵانکردن بوونەتەوە، بۆیە ئەو وێنانەی کە ماون وەک گەنجینەیەکی نیشتیمانی وان. زیاتر لەوەی وەک کارێکی نۆستالیژی سەیربکرێت، بەرهەم و کارەکانی لەتیف عانی گەنجینەیەکی راستەقینە دەخاتە بەردەستمان کە زانیاری و داتای عێراقییەکان خۆیانە، هەروەها بۆ لێکۆڵەرانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش، ئەوان بەراستی کۆمەڵە وێنەیەکن کە جێگرەوەیان نییە بۆ ئەوەی بتوانین لە قۆناغی جەوهەرییانەی سەرەتایی بونیادنانی لە عێراقی تازە تێبگەین.
من زۆر چێژم لەو کاتانە بینی کە تێیدا زۆر بەخۆشحاڵییەوە توانیم لە ساڵی ٢٠١٣دا لە بەغدا چاوم بە لەتیف عانی بکەوێت، کاتێک لەوێ من کۆپییەکەی کتێبەکەی خۆم ” واتە کتێبی: بەغدا: بیناسازی و سامانی تازەگەری” م پێشکەش بەو کرد، ئەم پیاوە بەڕێزە، نەرمونیانە رۆشنبیرە، لەبەردەمی مندا چەمییەوە و پێی گوتم:” ئەمە خۆشحاڵییەکی زۆرە بۆ من کە هێشتا دەبینم کەسێک هەیە بەغدای خۆشدەوێت”