خاتو نادین حاته‌م یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده عێراقیه‌كان و له ئێستادا ئه‌و له شاری به‌رلین له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێ بووه. پرۆژه‌ى كاره هونه‌ریه نوێكه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ژێر ناو‌و نیشانی “سێبهركان”، به‌نێو تابلۆ سروشتیه‌كانی عێراقدا ده‌گه‌رێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی به‌شی پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. ئه‌م تابلۆیانه له بینالی 2016ى مهراكشدا نمایشكران. ئه‌م خاتوونه هونه‌رمه‌نده له میانه‌ی دیدارێكی كورتدا له‌باره‌ى ئه‌م پێشانگا هونه‌ریه و هه‌ندێك له كاره هونه‌ریه‌كانی پێشوتریشیهوه كه بریتی بوون له تێكهه‌ڵكێشكردنی هه‌ریه‌ك له هونه‌ره‌كانی هه‌ڵكه‌ندن و فۆتۆگرافی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی خیوه‌تگای زهعتهریدا بۆ ده‌زگای روئیا ده‌دوێت.
پ/ چ شتێك كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه له سه‌ر زنجیره وێنه‌كانی پڕۆژه‌ى “سێبهركان” ؟
– سێ ساڵ به‌ر له ئێستا، من كارم له سه‌ر پڕۆژهیهكیتر ده‌كرده له وڵاتی ئوردن، من هه‌وڵم ده‌دا كه سنور ببڕم بۆ ناو وڵاته‌كه‌م عێراق، به‌ڵام ئه‌م سنور بڕینه بۆمن كارێكی مه‌حاڵبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پارێزگای ئه‌نبار بووبوو به پارێزگایه‌كی نایاسایی، چونكه تائه‌ندازه‌یه‌كی زۆر له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌و ڕێگره‌وه حوكم ده‌كرا هه‌روه‌ها مه‌ترسیه‌كی گه‌وره هه‌بوو له سه‌ر ئه‌م خه‌ڵكانه‌ی پیایدا ده‌رۆیشتن به‌هۆی رفاندنیانه‌وه. بۆیه من ده‌ستم كرد به سه‌یركردن و گه‌ڕان به دوای وێنه‌كانی پارێزگای ئه‌نیار له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، به‌زۆریش وێنه‌ى دیمهنهسروشتیهكانی سه‌ر سنوری نێوان پارێزگای ئه‌نبار له عێراق و وڵاتی ئوردن. هه‌رچه‌ند هه‌وڵمدا نه‌متوانی وێنه‌ی هیچ دیمه‌نێكی سروشتی ئه‌م ناوچه‌یه بدۆزمه‌وه كه سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له‌ناودا نه‌بێت، من ده‌مه‌ویست عێراق ببینم به‌بێ بیركردنه‌وه له‌وه‌ى كه عێراق وڵاتێكه كه له حاڵه‌تی شهر و له ژێر زه‌بری وێرانكاری دایه.
پ/ئێوه كۆمه‌ڵێك وێنه‌ى به‌شی (پڕۆسه‌ی ئازادی عیراق) تان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌كارهێناوه. بۆچی ئه‌م وێنانه‌تان به‌كارهێناوه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت؟
– من كۆمه‌ڵێك وێنه‌ى فه‌زای گشتیم به‌كارهێناوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م وێنانه وێنه‌ى فه‌زای گشتین كه‌واته مه‌سه‌له‌ی موڵكدارێتیان روون و ئاشكرایه، هه‌رچه‌ند له ئێستا خاكی عێراق له ژێر كێشه‌و خیلافێكی زۆر گه‌وره‌دایه، به جورێك من پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌م كه خاكی عێراق خۆی بووبێته فه‌زایه‌كی گشتی. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌م وێنانه دیققه‌ت و ورده‌كاریه‌كی زۆر زۆریان تێدابوو و جۆرایه‌تی(كوالیتی) وێنه‌كان زۆر به‌رز بوو كهدهمتوانی به ئاره‌زووی خۆم هه‌مواریان بكه‌م و كاریان له سهربكهم به‌م جۆره‌ى كه من ده‌مه‌وێت.
پ/ ئه‌م زنجیره‌ی كاره هونهریانهتان چۆن به‌رهه‌م هێناوه؟
– من ئه‌م وێنانه‌م هه‌ڵبژاردووه كه ده‌تواندرا بگۆڕدرێن بۆ وێنه‌ى دیمه‌نی سروشتی زۆرجوان، وێنه‌ی دیمه‌نی سروشتی كه هیچ شتێكی تیا نییه هه‌روه‌ها وێنه‌ى شوێنه مێژووییه‌كان، و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ كاتێك كه ئه‌م هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیایه‌ى جه‌نگ و ئه‌م هه‌موو شاره گه‌وره‌و كاكی بهكاكیانهی لێنه‌بوو. من ده‌مه‌ویست كه ئه‌م خاك و نیشتیمانه دووباره بینا و چاك بكه‌مه‌وه و له گۆشهنیگایهكیترهوه نیشانی بده‌م. له رێگه‌ى به‌كارهێنانی پڕۆگرامی فۆتۆ شوپهوه، من سه‌رجه‌م ئه‌و سهربازانهم ڕهشكردوهتهوه كه له‌نێو وێنه‌كاندا هه‌بوون و ته‌نها سێبهرهكانیانم هێشتوه‌ته‌وه، ته‌نها وه‌ك ئاسه‌وارێك بۆ ئه‌م شته‌ی یان ئه‌م سه‌ربازه‌ی كه له‌م شوێنه بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش كه من وێنه‌كانم پێكسل به پێكسل ده‌ستكاری كردووه، به‌ڵام دهستكاریهكهم به‌ته‌واوی ئه‌نجام نه‌داوه له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌مه‌ویست پیشانی بده‌م كه وێنه‌كان ده‌ستكاری كراون و شێوێندراون بۆ ئه‌وه‌ى دڵه‌راوكێیه‌ك یان هه‌ستكردن به شێواندنێك له ناخی بینه‌ر و ته‌ماشاكه‌ر دروست بكه‌م. هه‌روه‌ها من وێنه‌كانم له‌گه‌ڵ شیكردنه‌وه ڕه‌سه‌نه‌كان نمایشكردوه كه له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستم كه‌وتبوون. من ئه‌مانه‌م له سه‌ر كاغه‌زێكی ئه‌لیافی زبر چاپكرد، بۆیه وه‌ك به‌ردێك وابوون كه له نێو له‌پی ده‌سته‌كاندا به‌ئاسانی وردوخاش ده‌بوون.
پ/ یه‌كه‌مین وێنه كامه بوو كه كارت لهسهریكرد؟
– یه‌كه‌م وێنه كه كارم لهسهریكرد وێنه‌ی ده‌روازه‌ی شاری “الحچر” بوو، كهسهربازێكی ئه‌مه‌ریكی له ناوه‌ڕاستیدا وه‌ستا بوو و سه‌یری به‌شه چه‌ماوه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌ى ده‌كرد. ئه‌م وێنه‌یه‌ی ده‌روازه‌ی شاری ” الحچر ” له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى ئینسایكلۆپیدیای ئازاد‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئێستا شاری ” الحچر ” له سه‌ر ده‌ستی داعش وێرانكراوه.
پ/ ئێوه هیچ له بیروباوه‌ڕه‌كه‌تان گۆڕا كاتێك داعش ده‌ستی گرت به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكی عێراقدا له ساڵی 2014.
– به‌ڵێ بێگومان، چیرۆك و قسه‌و باسه‌كان زۆر ئاڵوزتر بوون، چیتر قسه‌وباسه‌كان ته‌نها تایبه‌ت نه‌بوون به بوونی ئه‌مریكا له عێراقدا، من پشویهكم وه‌رگرت بۆئه‌وه‌ى بیر بكه‌مه‌وه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه ده‌مه‌وێت بیڵێم، من ئێستا وازده‌هێنم له قسه‌كردن ده‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته، با كاره هونه‌ریه‌كه خۆی قسه بكات، هه‌روه‌ك چۆن له نێو كاره‌كاندا گۆشه‌نیگای گه‌لێك زۆر هه‌ن بۆ گێرانه‌وه‌ى ئه‌م چیڕۆكه.
پ/ ده‌ته‌ویست چی به‌و سه‌ربازانه‌ی نێو وێنه‌كان بڵێی ؟
– به‌ڕاستى ئه‌مه بۆ من پرسیارێكی زۆر قورسه له به‌ر ئه‌وه‌ى من كۆمه‌ڵیك هه‌ستی زۆر تێكه‌ڵ و ئاڵۆزم هه‌یه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، كه‌مێك توڕه‌م، به‌ڵام هیچ هه‌ست به‌سه‌رزه‌نشتی ناكه‌م، براكه‌م له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ژێت، دوای چه‌ند ساڵێك چاومان كه‌وت به یه‌كێك له‌و سه‌ربازه لێهاتوه بێنیشتیمانانهى كه له جه‌نگی عێراقدا به‌شداری كردبوو، براكه‌م پێی وت كه ئێمه ڕێز‌و ته‌قدیر بۆ ئه‌م كاره داده‌نێین كه ئه‌مه‌ریكیه‌كان له عێراقدا ئه‌نجامیان دا، به‌ڵام ئه‌و سه‌ربازه له وه‌ڵامدا وتی “ئێمه شته‌كانمان زۆر خراپتر كرد”. من له‌و كاته‌وه بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌م چیرۆكه چیرۆكێكی فره ڕه‌هه‌نده وهه‌ر یه‌كێك له گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه تێی ده‌ڕوانێت.
پ/ وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی بواری فۆتۆگرافی، ئایا جیاوازی چیه له نێوان كاركردن له سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ی كه كهسێكیتر ده‌یگرێت له‌گه‌ڵ ئه‌م وێنه‌یه‌ی كه خۆت گرتووته؟
– من خۆم وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك ده‌بینم كه هونه‌ری فۆتۆگرافی وه‌ك نێوه‌ندێك به‌كار ده‌هێنێت. كاتێك تۆ وێنه‌یه‌ك ده‌بینیت كه له لایه‌ن كهسێكیترهوه گیراوه، ئه‌وه مانای بینین و تێروانینه بۆ خه‌یاڵی كهسێكیتر، واته بینینی ئه‌م گۆشهنیگایهى كه ئه‌وان دونیاى پێده‌بینن. له‌به‌رئه‌وه، ده‌تواندرێت ئه‌مه كارێكی به‌ته‌نگه‌وه هاتن له‌قه‌ڵه‌م بدرێت بۆ گرتن یان دیاریكردنی وێنه‌یه‌ك، به وتنی ” باشه، رێگه‌م بده‌ن با له دیهى كهسێكیترهوه سه‌یرى جیهان بكه‌م”. ئه‌مه‌ش ڕێك ئه‌وه‌یه كه به‌ڕاستی له پرۆژه‌ى هونه‌ری” سێبهرهكاندا” روون ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاتێك رووده‌دات كه تۆ كه‌سه‌كه له وێنه‌كه‌دا ڕه‌ش ده‌كه‌یته‌وه. تۆ سه‌یرى هه‌موو ئه‌م شتانه ده‌كه‌یت كه كه‌سی فۆتۆگرافكارهكه به شتی لاوه‌كی له قهڵهمداون. من پێم وایه كه له‌ڕاستیدا ئه‌م شتانه‌ى ده‌وروبه‌ر له ناو وێنه‌كه‌دا بابه‌تی راسته‌قینه‌ى خودی وێنه‌كه‌ن.
پ/ ئایا چۆن ئه‌م وێنانه‌ی كه له (بڵاوكراوه داهێنه‌ره‌كان)نن،كه ده‌یانكات به كومهڵیك كاری داهێنه‌رانه‌ی به‌ر ده‌ست كه كه‌سانیتر بتوانن كاریان له‌سه‌ر بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و به‌شداریان تێدا بكه‌ن، ڕۆڵی وێنەگریان گۆڕینوە؟
– له ڕاستیدا من ئه‌م بابه‌ته به شتێكی زۆر سه‌رنج ڕاكێش ده‌بینم، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ى كه جیهان لێوانلێوه له وێنه، كه‌چی ئێمه سه‌یرى وێنه‌كان ده‌كه‌ین وه‌كو مانایه‌ك، من پێم وایه كه ده‌تواندرێت وێنه‌یه‌ك به شێوه‌ی هه‌ر وشه‌یه‌ك بخوێندرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م توخم و پێكهاتانه‌ی كه له ناو وێنه‌كه‌دا هه‌ن وه‌كو پیته‌كان وان، شتهگشتیه خهللاقهكان، ده‌توانن وێنه‌كه والێبكه‌ن كه وه‌ك ووشه‌و مانا له‌به‌ر ده‌ست بێت له هه‌موو كاتێكدا، وێنه‌كان به‌زمانی هاوچه‌رخی ئێمه قسه ده‌كه‌ن.
پ/ پرۆژه‌ى پێشوترت كه به ناوی “مه‌یسا و فه‌تحیه” بوو له خیوه‌تگای “زه‌عته‌ری” له وڵاتی ئوردن، ئه‌م پرۆژه‌یه له باره‌ى دوو ژنی ئاواره‌ی سوریا بوو. تۆ چۆن چیڕۆكی ئه‌وانت له رێگه‌ى هونه‌ره‌كه‌ته‌وه گێڕایه‌وه؟
– من كۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌كی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌م گرتن كه ئه‌وان هه‌یانبوون كاتێك كه ماڵه‌كانی خۆیان به‌جێده‌هێشت له وڵاتی سوریا. هه‌ر ئه‌م شتومهكانهش بوون به پۆرترێتی ئه‌م دوو ژنه ئاواره‌یه. پۆرترێتی فه‌تحیه بریتی بوو له وێنه‌ى كۆمه‌ڵێك قوتوی شووشه‌ی زه‌یتونی خۆماڵی كه فه‌تحیه بَوخۆی له ماڵه‌وه ئاماده‌ی كردبوون له‌گه‌ڵ هه‌ندێك تورشیات و هه‌ندێك گه‌ڵای دار مێو. له‌كاتێكدا پۆرترێتی مه‌یسا كۆمه‌ڵێك شتومه‌كی ژیانی رۆژانه‌ی ده‌گرته‌خۆ كه له‌ڕاستیدا په‌یوه‌ندیان به كار و پیشه‌ى ئه‌م ژنه ئاوارهیهوه هه‌بوو وه‌ك ژنێك كه پیشه‌كه‌ى بریتی بوو له كارى ئارایشگاو جوانكاری قژی ژنان، له‌راستیدا مه‌یسا بیری له‌و ئامێرانه ده‌كرده‌وه كه پێویستی پێیان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت خێزانه‌كه‌ی خۆی له ئاواره‌ییشدا پێ به‌ڕێوه ببات. من فۆتۆگرافهكانم له پیشانگایهكهى به‌رلیندا نمایشكردن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هه‌ندێك له‌م شتومهكانهم دووباره به‌رهه‌م هێنایه‌وه. من ووشككهرهوهى قژ و هه‌ویری ددان شوشتنم كڕی له هه‌ندێك دوكانی خۆجێیی هه‌روه‌ها هه‌ندێك قوتوی خواردهمهنیهكانیشم وهبهرهێنایهوه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی پلاستهرى برین پێچی.
پ/ خێزانه‌كه‌ت وه‌ك خێزانێكی سه‌ربه ئایینی مه‌ندائی و كۆمه‌ڵى مهندائییهكانیش زۆربه‌ی كات ژیانتان له هه‌نده‌ران (مه‌نفا) به‌سه‌ر بردووه، ئایا تێگه‌یشتنی ئێوه سه‌باره‌ت به‌و خێزان و كۆمه‌ڵه ئایینیانه‌ی كه له هه‌نده‌راندا (مه‌نفا) ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن تاچ ئه‌ندازه‌یه‌ك كاریگه‌ری هه‌بووه له به‌رهه‌مهێنانی كارێكی هونه‌ری وه‌ك “مه‌یسا و فه‌تحیه”.
– ئه‌م كاره هونه‌ریه وردبوونه‌وه‌یه‌ك بوو له هه‌ندێك شتی زۆر ساده كه ئێمه له‌گه‌ڵ خۆمان هه‌ڵیان ده‌گرین، له لایه‌كه‌وه، كه‌ل و په‌له‌كانی مه‌یسا بۆ نموونه وه‌ك وشككه‌ره‌وه‌ی قژ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی حه‌ز و خواسته‌كانی ئه‌و ژنه ئاواره‌یه بۆ داهاتوو، له لایه‌كی تریشه‌وه، زه‌یتوونه ترشیندراوهكانی فه‌تحیه ڕێگایه‌كی گونجاوی ئه‌و ژنه ئاواره‌یه بوو بۆ پاراستنی كه‌لتوره‌كه‌ى خۆی. له نێو خێزانه‌كه‌ی من و كۆمه‌ڵه‌ی مهندائیهكانیشدا، خواردن ڕۆڵێكی زۆر جه‌وهه‌ری و گرنگ ده‌گێڕێت. ئه‌م ڕێگایه رێگایه‌كی زۆر خۆشی به‌خش و ئیحساس ئامێزی په‌یوه‌ندیكردنه به كولتورهكهتهوه هه‌روه‌ها ڕێگایه‌كه بۆ به‌شداری پێكردنی ئه‌م كولتورهی تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌ڵكانه‌ى ده‌وروبه‌ر.
پ/ ئایا به‌ڕای ئێوه هونه‌رمه‌ندان چۆن چۆنی ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن له‌و گفتوگۆیانه‌ى تایبه‌ت بهتهنگژهو كێشه‌كانی وه‌ك وه‌ده‌رنان وكۆچ پێكردنی خه‌ڵك له وڵاتی سوریا، یان جه‌نگ له عێراقدا، كه هه‌میشه له لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی بواری فریاگوزاری مرۆییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن؟
– به‌ڕای من، هونه‌رمه‌ندان زمانێكی بینراو فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن كه ده‌كرێت هه‌م كارلێك و هه‌میش به‌شداری بكات له گفتوگۆی مرۆییانه‌دا. ئه‌م زمانه ده‌توانێت زمانێكی زۆر به‌هێز و كاریگه‌ر بێت له گفت‌و گۆكاندا، وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك رۆڵی من ئه‌وه نییه كه به‌خه‌ڵك رابگه‌یه‌نم یاخود چاره‌سه‌ر پێشكه‌ش بكه‌م بۆ كێشه‌كانی خه‌ڵك وه‌ك ئه‌وه‌ى كه رۆژنامه‌نووسه‌كان و كارمه‌ندانی بواری فریاگوزاری مرۆیی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. به‌ڵكو ده‌بێت من هه‌وڵی دۆزینه‌وه و په‌یوه‌ندیكردن به رۆح و خودی ئه‌زموونی خۆم و ئه‌زموونی ئه‌وانه‌ش بده‌م كه وه‌كو من به‌زۆر كۆچیان پێكراوه له زێد و نیشتیمانی خۆیاندا.
پ/ ئایا پڕۆژه‌ی داهاتوت چیه؟
– پڕۆژه‌ى داهاتووم بریتیه له نمایشكردنی كارێكی هونه‌ری نوێ، له ژێر ناوونیشانی بای “شلوق”، كه‌تیایدا كار له سه‌ر رۆڵی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك و هه‌ڵسه‌نگاندنی زمان ده‌كه‌م له پێشانگای (Languitecture)، ئه‌م پێشانگایه پیشانگایه‌كی به كۆمه‌ڵه‌و له هۆڵی (P21) له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا له سێپتێمبه‌ری 2016 دا نماییش ده‌كرێت.