ئه‌مڕۆ ئێمه‌ زۆر خۆشحاڵین بۆئه‌وه‌ى كردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مین بانكی زانیاری ئه‌لیكترۆنی به‌رده‌ست ڕابگه‌یه‌نین بۆ هونه‌رمه‌نده‌ عێراقیه‌ هاوچه‌رخه‌كان. بانكی زانیاری هونه‌ری ده‌زگای روئیا كارێكی درێژ مه‌ودایه‌ و به‌رده‌وامیش له‌ به‌رفراوان بووندا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ به‌ردی بناغه‌ی كاری به‌رده‌وامی ده‌زگای روئیا بۆ به‌هێزكردنی كاره‌كانی هونه‌رمه‌نده‌ هاوچه‌رخه‌كانی عێراق له‌ سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا.
بانكی زانیاری هونه‌ری ده‌زگای روئیا ده‌ست ده‌كات به‌ كۆكردنه‌وى پڕۆفایلی ژماره‌یه‌كی به‌رفراوانی هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كاری عێراقی كه‌ كارده‌كه‌ن و چاڵاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن هه‌م له‌ ناو عێراقداو هه‌میش له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا. كردنه‌وى ئه‌مڕۆی ئه‌م بانكی زانیاریه‌ نیشانه‌ی یه‌كه‌مین خستنه‌ ڕووه‌ بۆ پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی ده‌ست گه‌یشتن وكۆكردنه‌وه‌ى ئه‌م پڕۆفایلانه‌، ئه‌م كاره‌ش له‌ رێگه‌ی هه‌وڵ و كۆششی به‌رده‌وامی ده‌زگای روئیاوه‌ ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ده‌ست گه‌یشتن به‌ هونه‌رمه‌ندان، له‌ رێگه‌ی، ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كانی به‌دوادا گه‌ڕان و وۆرك شۆپه‌كان و پرۆژه‌كانی ده‌زگای روئیا هه‌روه‌ها وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ندێك داواكاری نه‌خوازراو له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا، له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان هه‌ر له‌ پارێزگای موسڵه‌وه‌ بگره‌ تاكو پارێزگای به‌سره‌.

6.-Ahmad-Abdul-Razaq-768x577

أحمد عبدالرزاق، بێ ناوونیشان، بە مۆڵەتی هونەرمەند

بانكی زانیاری هونه‌ری ده‌زگای روئیا له‌ پێناوی وه‌دیهێنانی دوو ئامانج و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی كار ده‌كات. یه‌كه‌میان، ئه‌م بانكی زانیاریه‌ سه‌كۆیه‌ك بۆ هونه‌رمه‌نده‌ عێراقیه‌كان دابین ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ وێوه‌ كاره‌كانی خۆیان بخه‌نه‌ په‌یوه‌ندی و بیانبه‌ستنه‌وه‌ به‌ جه‌ماوه‌ری هونه‌ری نێوده‌وڵه‌تی له‌ سه‌رپه‌رشتیارانی گه‌له‌ریه‌كان و كۆكه‌روه‌كانی كاره‌ هونه‌ریه‌كان و ئاره‌زوومه‌ندانی هونه‌ر هه‌روه‌ها دابینكردنی پشتگیریه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌م هه‌نه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌ ڕێگه‌یان لێگیراوه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ به‌هۆی دابڕانیان له‌به‌ر هۆكاری فیزیكی، كه‌لتوری و دیجیتاڵی. دووه‌م، ئه‌م بانكی زانیاریه‌ ڕێگا ده‌دات به‌ سه‌رپه‌رشتیارانی گه‌له‌ریه‌كان، گه‌له‌ریه‌كان و مۆزه‌خانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كاره‌كانی زۆرێك له‌و هونه‌رمه‌نده‌ عێراقیانه‌ نمایش بكه‌ن كه‌ تاكو ئێستا له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا نه‌ناسراون. ئه‌م بانكی زانیاریه‌ بۆ گشت كه‌س ولایه‌نێك به‌رده‌ست ده‌بێت، هه‌ر له‌ به‌كارهێنه‌ره‌ گشتیه‌كانه‌وه‌ بگره‌ تاوه‌كو كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند و شاره‌زا له‌ بواری هونه‌ر.
سروشتی ئاوات خواست و ویستی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ به‌ومانایه‌یه‌ و ئه‌وه‌مان پێده‌لێت كه‌ بانكی زانیاریه‌كه‌ هه‌رگیز ته‌واو نابێت، به‌ڵام ده‌زگای روئیا به‌و هیوایه‌یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر گونجاودا گه‌شه‌ و په‌ره‌پێدانێكی زۆر ته‌واو و راست و دروست به‌ نوێنه‌رایه‌تیكردنی كاری هونه‌ری هاوچه‌رخی عێراقی بدات. ژماره‌یه‌ك له‌م هونه‌رمه‌نده‌ عێراقیانه‌ى هه‌نده‌ران كه‌ ئێستا له‌ عێراقدا كارده‌كه‌ن هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر له‌گه‌ڵ ده‌زگای روئیا دا ده‌ده‌ن له‌ ناساندنی هونه‌رمه‌نده‌ دابڕاوه‌كاندا.
بانكی زانیاری ده‌زگای روئیا ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ش له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ كار له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری ناوه‌نده‌ هونه‌ریه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌رله‌ هونه‌ری نیگاركێشان، هونه‌ری هه‌ڵكه‌ندن وهونه‌ری سیرامیكه‌وه‌ بگره‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر یه‌ك له‌ شێوازه‌ كلاسیكیه‌كانی قوتابخانه‌ هونه‌ریه‌ عێراقیه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌یكی هاوچه‌رخی ئه‌م شێوازه‌ كلاسیكیانه‌ن_ تاوه‌كو هونه‌ری ڤیدیۆ، هونه‌ری ته‌شكیلی و هونه‌ری دیجیتاڵی كه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی به‌شداریكردن له‌ گه‌ڵ ئاراسته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ هاوچه‌رخه‌كاند ده‌كات وئه‌مه‌ش زیاتر له‌ نێو هونه‌رمه‌نده‌ عێراقیه‌ گه‌نجه‌كاندا ده‌بیندرێت. به‌م جۆره‌ له‌ داهاتودا هونه‌رمه‌ندێكی فیدیۆی وه‌ك (روان المختار) له‌ ته‌ك هونه‌رمه‌ندێكی چنینی وه‌ك (چحى الخگیب) داده‌نیشێت كه‌ هونه‌رمه‌ندێكه‌ ده‌توانێت دوباره‌ داهێنان بكاته‌وه‌ له‌ ته‌كنیكه‌كانی هونه‌ری نه‌خشاندنی كلاسیكی. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئاماده‌گیه‌كی به‌رچاوی هونه‌رمه‌ندانی فۆتۆگرافیش هه‌بێت، كه‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ پێگه‌ی به‌هێزی هونه‌ری فۆتۆگراف وه‌ك ناوه‌ندێكی كراوه‌ و مومكین له‌ نێو هونه‌رمه‌نده‌ عێراقیه‌كاندا. هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگراف خاتو (جولی عدنان) نموونه‌یه‌كه‌ له‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌ پێشتر وێنه‌گرێكی رۆژنامه‌وانی بووه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌ شێوه‌یه‌كی هونه‌ریانه‌ كاری فۆتۆگرافی ده‌كات، ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ زیاتر سه‌رنجی به‌لای ناوچه‌ى كیشمه‌كیشه‌كان و شوێنه‌ مێژووییه‌كاندا ده‌چێت.
له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ ده‌زگای روئیا دیدو تێروانینیكی پڕ له‌ ویست وخواست و گه‌وره‌ی هه‌یه‌، هیوا ده‌خوازێت كه‌ ئه‌م بانكی زانیاریه‌ بتوانێت “مێژوویه‌كی هونه‌ری” بۆ عێراق فه‌راهه‌م بكات به‌جۆرێك ئه‌م كه‌سانه‌ نایزانن كه‌ له‌ سه‌ربنه‌مای مه‌بادیئه‌ رۆژئاواییه‌كان په‌روه‌رده‌ بوون و پێگه‌یشتوون. له‌ دوو توێی ئه‌م وێرانكاریه‌ به‌رده‌وامه‌ى كه‌ ڕووبه‌ڕووی كولتوری هونه‌ری عێراقی ده‌بێته‌وه‌، بانكی زانیاری وه‌ك وه‌زیفه‌یه‌كی خۆی له‌خزمه‌تدا ده‌بێت بۆئه‌وه‌ى وه‌كو ئه‌رشیفێك بێت بۆ ئاینده‌، له‌ ڕێگه‌ی فه‌راهه‌مكردنی ئاماده‌گیه‌كی به‌رده‌وامی شوێنه‌واره‌ هونه‌ریه‌كان بۆ داهاتو له‌ سه‌ر ئاست و بواری دیجیتاڵیدا.
پلانه‌كانی داهاتوی بانكی زانیاری خۆی له‌ نیاز وبه‌رنامه‌ی ده‌زگای روئیا ده‌بینێته‌وه‌ بۆ به‌ر فراوانكردنی بانكی زانیاری بۆ ئه‌وه‌ى نووسه‌ر و مۆسیقار وده‌رهێنه‌رانی فیلم وكارمه‌ندانی بواریتیرى هونه‌ریش بگرێته‌خۆ و ته‌نها كورت نه‌بێته‌وه‌ له‌ هونه‌ره‌ بینراوه‌كاندا.
خاتوو تامارا چه‌له‌بی، سه‌رۆكی ده‌زگای روئیا له‌م باره‌یه‌وه‌ وتی: ” بانكی زانیاری ده‌زگای روئیا زۆر زۆر گرنگه‌ بۆ پاراستنی كه‌له‌پوری عیراق هه‌روه‌ها بۆ داهاتوی رۆشه‌نبیری وڵاته‌كه‌مان، له‌كاتێكدا كه‌ وێرانكاری كولتوری و روشه‌نبیری و له‌ده‌ستدانی رۆحی هاوڵاتیانی عێراقی زۆر زۆر به‌ربڵاوه‌، ده‌زگای روئیا ئه‌ركی خۆی به‌جێده‌هێنێت وه‌ك پارێزگار و له‌ باوه‌شگرێك بۆ هونه‌رو كولتوری عێراقی.”