له‌ هه‌فته‌ى رابردوودا پڕۆژه‌ی جوانی شاراوه‌ی ده‌زگای روئیا هه‌ڵسا به‌ كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌ك له‌ مۆزه‌خانه‌ى (S.M.A.K.) بۆ هونه‌ره‌ هاوچه‌رخه‌كان له‌ شاری گێنت له‌ وڵاتی به‌لجیكا. ئه‌م پێشانگایه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ى به‌شی عێراق له‌ په‌نجاوشه‌شه‌مین بیناڵی ڤینیسیا له‌ ساڵی 2015 دا، بۆ یه‌كه‌مین جاربوو نمایش بكرێت و ده‌زگای روئیاش به‌رٍێز فیلیپ ڤان كۆوتێرنی به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری مۆزه‌خانه‌ی (S.M.A.K) ى كردبوو به‌ سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگایه‌كه‌.

پێشانگای جوانی شاراوه‌ كاره‌ هونه‌ریه‌كانی پێنج هونه‌رمه‌ندی عێراقی نمایش ده‌كات و ناوونیشانی پێشانگایه‌كه‌ش”جوانی شاراوه‌” جه‌خت له‌ سه‌ر پێگه‌ی شاراوه‌و نه‌بینراوی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وان ناچارن كه‌ پێكه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگی وكاربكه‌ن هه‌م له‌ سه‌ر ئاستی وڵاته‌كه‌یان، كه‌ تیایدا مه‌شهه‌دی گه‌شه‌سه‌ندنی هونه‌ری خۆجێیی هاوچه‌رخ رووبه‌رووی كۆسپ و به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ بووه‌ته‌وه‌ به‌هۆی دابڕانی دارایی و دیجیتاڵی وكه‌لتوریه‌وه‌، وهه‌میش له‌ سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا. هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م كاره‌ هونه‌ریه‌كانی ئه‌م پێشانگایه‌ باسكردنه‌ له‌م هه‌موو توندوتیژیه‌ی كه‌ رووبه‌رووی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ئه‌م وێرانكاریه‌ گه‌وره‌یه‌ش كه‌ رووبه‌رووی كه‌ له‌پوره‌ كۆن و دێرینه‌ جیهانیه‌كه‌ی بووه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها پێشانگای شوێنه‌واره‌كانی مانه‌وه‌ش، كه‌پێشانگایه‌كی نیگاركێشانی ئاواره‌كان بوو له‌ باكوری عێراق و له‌ بنه‌ره‌تدا له‌ ڤینیسیا كرایه‌وه‌ هاوشان له‌گه‌ڵ بڵاوكراوه‌ی سه‌ره‌كی له‌ ژێر هه‌مان ناوو نیشاندا، له‌ سه‌ر شاشه‌نمایشكراوه‌.

هه‌رپێنج هونه‌رمه‌نده‌ به‌شداربووه‌كه‌ له‌ كردنه‌وه‌ى پێشانگایه‌كه‌دا ئاماده‌بوون. هه‌ریه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان سه‌لام عه‌تا صه‌بری و له‌تیف ئه‌لعانی له‌ به‌غداوه‌ سه‌فه‌ریان كردبوو، ئاكام شێخ هادیش له‌ شاری سولێمانیه‌وه‌ سه‌فه‌ری كردبوو هه‌روه‌ها ره‌باب غه‌ززول له‌ شاری كاردیفی وڵاتی به‌ریتانیاوه‌ هاتبوو. حه‌یده‌ر جه‌بار، ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ش كه‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مده‌بێت هاتوته‌ شاری گێنت ئه‌ویش ئاماده‌بوو له‌ كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كه‌دا. هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئیداره‌ى ده‌زگای روئیاش، هه‌ریه‌ك خاتوو تامارا چه‌له‌بی(سه‌رۆك)، شوان ته‌ها و ریم شه‌زه‌ر كوببه‌، له‌ كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا ئاماده‌ بوون.

له‌ ووته‌ی به‌خێرهێنانیدا، به‌ڕیز فیلیپ ڤان كه‌وتێرن، باسی له‌وه‌كرد كه‌جۆرێك له‌ هاوشانی هه‌یه‌ له‌ نێوان كار و زانیاریه‌ هونه‌ریه‌كانی به‌لجیكا له‌ سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م و ئه‌مه‌ش كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ عێراقدا هه‌یه‌. سیاقی سیاسی كارى هونه‌رمه‌ندان له‌ دوای بینالی ڤینیسیاوه‌ گۆڕانكاری زۆر گه‌وره‌و به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. له‌ ساڵی رابردووه‌وه‌، هه‌ر یه‌ك له‌ به‌لجیكا و وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌سته‌و یه‌خه‌بوونه‌ ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆچی سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ پیاو و ژن و منداڵ كه‌ له‌ روژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئه‌فریقیاوه‌ رویان له‌م وڵاتانه‌كردوه‌. مۆزه‌خانه‌ی (S.M.A.K.) ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی هاوته‌ریبی كردوه‌ته‌وه‌ وه‌ك وه‌ڵام و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ك بۆ دۆخی سیاسی وله‌مانه‌ش ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك گفتوگۆ و وتووێژ له‌گه‌ڵ هونه‌ره‌ندانی به‌شداربوو هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك گه‌ڕان و وۆركشوپ بۆ ئه‌م ئاوارانه‌ی كه‌ له‌ شاری جینت گیرساونه‌ته‌وه‌.

پێشانگای مۆزه‌خانه‌ی (S.M.A.K.) له‌ شاری گێنت له‌ به‌لجیكا به‌شێكه‌ له‌ په‌یامی ده‌زگای روئیا بۆ هێنان و راكێشانی هونه‌رو كولتوری عێراقی بۆ به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی. وه‌ك ده‌ره‌نجامێكی نمایشكردنی پێشانگای جوانی شاراوه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ڤینیسیا و گێنت. دوای ساڵانێكی زۆر دیارنه‌بوون و دابران تواندرا له‌تیف ئه‌لعانی بدوزرێته‌وه‌ هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكرا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵات له‌ ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی كلاوس پاشادا له‌ ساڵی 2015؛ هه‌روه‌ها سه‌لام عه‌تا صه‌بری به‌شداریكرد له‌ دوو پێشانگای سه‌ره‌كیدا له‌ نیگار كێشانی هاوچه‌رخ له‌ مۆزه‌خانه‌ى (S.M.A.K)و ناوه‌ندی كولتوری سترومبیكدا – Strombeek- هه‌روه‌ها به‌شداریش ده‌كات له‌ فیستیفاڵی هونه‌ری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ڵته‌رناتیڤا له‌شاری (Gdansk) له‌ وڵاتی پۆڵه‌ندا؛ ئاكام شێخ هادی به‌شداریكرد له‌ پێشانگایه‌ك له‌ شاری دۆسڵدورف له‌ مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 2016 و حه‌یده‌ر جه‌باریش بانگهێشتكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداری بكات له‌ چه‌ند پێشانگایه‌كی لۆكاڵی له‌ به‌لجیكا له‌ ساڵانی 2015 و 2016 دا.

ئه‌م پێشانگایه‌ی كه‌ ئێستا له‌ مۆزه‌خانه‌ى (S.M.A.K) كراوه‌ته‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو 4/9/2016.

27392921835_128b9afb4f_o

كۆرت ستۆكمان

27117042180_200ff899e9_o

له‌ چه‌په‌وه‌ بۆ ڕاست: هونه‌رمه‌ند له‌تیف ئه‌لعانی، سه‌رۆكی ده‌زگای روئیا تامارا چه‌له‌بی، هونه‌رمه‌ند حیده‌ر جه‌بار، سه‌لام عه‌تا صه‌بری(له‌ دواوه‌)، ره‌باب غه‌ززول و ئاكام شێخ هادی. وێنه‌: كۆرت ستۆكمان.

 

20160527OpeningSMAK-8896

وێنه‌: كۆرت ستۆكمان.

20160527OpeningSMAK-8752

زنجیره‌ فۆتۆی هونه‌رمه‌ند ئاكام شێخ هادی. وێنه‌: كۆرت ستۆكمان.

20160527OpeningSMAK-8827

نمایشێكی پێشانگا له‌ به‌رده‌م كاره‌هونه‌ریه‌كانی هونه‌رمه‌ند له‌تیف ئه‌لعانی له‌ (S.M.A.K) ڤێرنسه‌گ، وێنه‌: كۆرت ستۆكمان.

13320424_10153510673851384_4080429521634899151_o

ره‌باب غه‌ززول له‌ (S.M.A.K). وێنه‌: كۆرت ستۆكمان.

27294642452_1ec75e8142_o

وێنه‌: كو َرت ستۆكمان.

27294654622_67f30a10dc_o

سه‌لام عه‌تا صه‌بری له‌ گه‌ڵ زنجیره‌ نامه‌كانیدا له‌ به‌غداده‌وه‌. وێنه‌: كۆرت ستۆكمان.

13329366_10154142461744534_6034020943392197574_o

بینینی پاره‌یه‌ك له‌ نمایشه‌كه‌ی ره‌باب غه‌ززول به‌ناوی ئه‌مه‌ رێگه‌ی دووری گه‌رانه‌وه‌یه‌ (لیكۆڵینه‌وه‌ی تشیلكوت) (2015). وێنه‌: كۆرت ستۆكمان.

 

13332860_1101567623237886_5118710633295527092_n

ئاكام شێخ هادی له‌ گه‌ڵ فیلیپ ڤان كه‌وتێرن له‌ مۆزه‌خانه‌ی SMAK .

27359222666_793cd35df6_o

ئاكام شێخ هادی له‌گه‌ڵ زنجیره‌ی وێنه‌كانی. وینه‌: كۆرت ستۆكمان.

13320406_10153510673836384_2615658719508726902_o

نامه‌كانی هونه‌رمه‌ند سه‌لام عه‌تا صه‌بری له‌ به‌غداده‌وه‌. وێنه‌: كۆرت ستۆكمان.

27117042510_2e3244fd6d_o
20160527OpeningSMAK-8887

هونه‌رمه‌ند ئاكام شیخ هادی له‌گه‌ڵ ره‌باب غه‌ززول. وێنه‌: كۆرت ستۆكمان.

20160527OpeningSMAK-8882

هونه‌رمه‌ندان له‌تیف ئه‌لعانی، حه‌یده‌ر جه‌بار و سه‌لام عه‌تا سه‌بری. وێنه‌: كۆرت ستۆكمان.

27392913575_c0998772e6_o

هونه‌رمه‌ندان له‌تیف ئه‌لعانی، ره‌باب غه‌ززول، ئاكام شێخ هادی، سه‌لام عه‌تا صه‌بری وحه‌یده‌ر جه‌بار. وێنه‌: كۆرت ستۆكمان.