[soliloquy id=”703″]
ئەیمەن ئەلئەمیری لە ساڵی 1995 لە بەغدا چاوی بە دنیادا هەڵهێنا و لەبەر پۆرترێتە پڕ هەست و سۆزەکانی و بەرهەمە فۆتۆژورنالیستییەکانی لە نێو بازنەی فۆتۆگرافەر و فیلمسازەکاندا بووەتە کەسێکی ناسراو. لەکاتی هێرشی ئەمریکا بۆسەر عێراق لە ساڵی 2003، ئەو تەنها تەمەنی 8 ساڵان بوو و کارە فۆتۆگرافییەکانی ژیانی پاش ئەو شەڕە وێنا دەکەن. بەرهەمەکانی ئەیمەن لە بڵاوکراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە و لە کاتالۆگی دامەزراوەی روئیاش لە فستیڤاڵی ڤێنیس بیەنالێ بوونیان هەبوو. یەکێک لەو پرۆژانەی ئەو ئێستا کاری لەسەر دەکات، زنجیرە بەرهەمێکە لەسەر منداڵانی سەر شەقام لە بەغدا و روئیاش هاوکاری دەکات.