حەیدەر جەباری هونەرمەندی شێوەکاری عێراقی، یەکێک بوو لەو پێنج هونەرمەندە شێوەکارییە کە لە عێراقەوە هەڵبژێرداوبوون بۆ بەشداریکردن لە پێشنگای ڤینسیا بینالەی سالی ٢٠١٥ لە ئیتالیا، ئەو ئیستا لە شاری سامسونی تورکیا نیشتەجێیە، بەڵام دەزگای رویا هاوکاری ئەو هونەرمەندەی کرد بۆ ئەوەی بتوانێت لەو پێشانگایەی شاری ڤینیسیای ئیتالیا بەشداری بکات.
ئەو هونەرمەندە گەنجە عێراقییە لەساڵی ٢٠١٤ بەرەو تورکیا هەلآتوە، و لەوێ وەک پەنابەرێک دەژی. دەزگای رویا هەر لەوکاتەوە کە جەباری لە عێراق بووەو بەدواداچوونی بۆ کارەکانی کردووە و هەمو هاوکارییەکی کردوەو لە پێدان و دابینکردنی کەرەستەی وێنەکێشان و شوێنی کاکردن. دەزگای رویا سەردانی جەباری کردووە و بەردەوام چاودێری کارەکانی کرد، هەروەها لەپێناو هاوکاریکردنیدا تامارا چەلەبی سەرۆکی دەزگای رویا و فلیپ ڤان کاوترین شارەزای هونەری لە باڵی نیشتیمانی عێراقی راستەوخۆ سەردانی شوێنی کارکردنی جەباریان کردووە . ئامانجی رویاش ئەوە بوو مافی نیشتەجێبوونی بەو هونەرمەندە لە تورکیا بدرێت و بتوانێت لێهاتوییە هونەرییەکانی خۆی بەکاربهێنێت و هەلێکی لەپێناو ئەزمونکردنی کارەکانی خۆیدا بەدەستبهێنێت لەپێناو گەشەدان بە کارە هونەرییەکانیدا.
حەیدەر جەناری سەرەتای کاروانی کارەکانی خۆی لە فیلمدا دەستپێکردووە، ئەو کاری هونەری ودەرهێنانی هونەری لە کورتە فیلمدا کردووە. ئەو لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا خوێندویەتی و ئێستا کار لەسەر جۆرێک لە ستایلی تایبەت بە وێنەکێشان دەکات. ئەوپێشتر دوو پێشانگای تایبەتی خۆی لە بەغدا هەبووە کە دواترینیان لەژێر ناونیشانی یەکەی چاودێریکردنی ژیانەوە، لە ساڵی ٢٠١٣دا بوو. ئەو کارەشی وەک رێزلێنان لە دایکی ئەنجامدا.
کۆکراوەیەکی دوایین کارەکانی ئەو لە پێشانگای ٥٦ەمینی ڤینسیا بیانلە لەساڵی ٢٠١٦ لە ئیتالیا نمایش کرا، لەدوای ئەوشەوە جەباری لە شاری سامسونەوە بەردەوامە لەکارکردن لەگەڵ دەزگای رویا.