[soliloquy id=”887″]

روئیا داتابەیسێکی بەرفراوان و تایبەتی هەیە لەسەر ئەو هونەرمەندانەی کە لەنێو عێراقدا کاردەکەن لە سەرجەم بوارەکانی هونەرە بینراوەکاندا لە شانۆوە بگرە بۆ مۆسیقا. ئێمە بەردەوام تێدەکۆشین بۆ ناساندنی ئەم هونەرمەندانە لەڕێی سازدانی هەوڵ و چالاکی هاوبەش لەگەڵ دامەزراوە جیهانییەکاندا. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم هونەرمەندانە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن.

هونەرمەندان

بۆ ئاگادارکردنەوەی روئیا دەربارەی کار و بەرهەمەکانتان، تکایە، ناو، شوێن و زانیاری پەیوەندی پێکردنتان بۆمان رەوانەبکەن و هەرجۆرە وێنە، فیلم یان کلیپی دەنگیتان لەگەڵیدا بینێرن. ئیمەیلی ئێمە بریتیە لە: data@ruyafoundation.org

پاش وەرگرتنی بەرهەمەکانتان، روئیا ئەم شتانەی خوارەوە دەکات:

زانیارییەکانی ئێوە دەخاتە نێو داتابەیسەکەیەوە

لەکاتی دەرفەتی پێشانگا یان کاری هونەری لە دەرەوە، ئێوەی لەبیر دەبێت

کار و بەرهەمەکانتان پێشکەش بە دامەزراوە و پرۆگرامە کولتورییەکان دەکات لە کاتی پێویستدا

هەندێک هونەرمەند هەڵدەبژێردرێن و بەرهەمەکانیان لەسەر ماڵپەڕەکە نمایش دەکرێن.

هەندێک لەو دامەزراوانەی روئیا کاری لەگەڵدا کردوون بریتین لە:

Ikon Gallery, Birmingham

South London Gallery, London

Istanbul Modern, Istanbul

La Biennale de Venezia, Venice

New Museum, New York

Scuola Internazionale da Grafica, Venice

تێبینی 1: ناردنی کارەکانتان بۆ روئیا گرێنتی ئەوە ناکات کە بەرهەمەکانتان لە پێشانگایەکدا بڵاوببێتەوە یان دەرفەتی کاری هونەریتان لە دامەزراوەیەکدا پێببەبەخشرێت. داواکاری بۆ پێشانگا و دەرفەتی کاری هونەری لە دامەزراوەکان بەجیا پێشکەشدەکرێت.

تێبینی 2:  روئیا هەرگیز وێنە، ڤیدیۆ یان وردەکاری کار و بەرهەمەکانی هونەرمەندان بەبێ

رەزامەندی پێشوەختی خۆیان بڵاوناکاتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر داتابەیسەکە، دیکۆمێنتی زانیارییەکانی ئێمە دابەزێنە.

بۆ دامەزراوە و رێکخراوە کولتورییەکان:

داتابەیسی هونەرمەندانی ئێمە زۆر تایبەتە و هەموو بوارەکانی هونەرە بینراوەکان و شانۆ و مۆسیقا دەگرێتەوە. بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر هونەرمەندانمان، تکایە لەرێی ئەم ئیمەیلەوە پەیوەندیمان پێوەبکەن:

info@ruyafoundation.org